
6 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد جەیسن باری لە دایکبووی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢، ئەکتەرێکی ئێرلەندییە. ئەو بە ڕۆڵی تۆمی ڕایان لە فیلمی تایتانیک لە ساڵی ١٩٩٧ ناسراوە. بەڵام لە فیلمەکانی وەک فیلمی The Still Life یشدا بووە کە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠٠٣ەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی نیکۆلا چارڵز کردووە و ئەو دووانە کۆمپانیای ماراسۆن پیکچەرز لۆس ئەنجلۆسیان دامەزراندووە. کچە یەکەمیان فرێیا باری لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٥ لەدایکبووە، کچە دووەمیان نۆڤا، لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠٠٧ لەدایکبووە. جەیسن یەکەم دەرهێنەرایەتی خۆی لە فیلمی "ئیستەر شانزە"دا ئەنجام دەدات. لەم فیلمەدا گای پیرس و گاری ئۆڵدمان ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Jason Barry، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.