
0 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد دۆناڵد ئێسمێ کلایتۆن کالترۆپ (١١ی نیسانی ١٨٨٨ - ١٥ی تەمموزی ١٩٤٠) ئەکتەری شانۆ و فیلمی ئینگلیزی بووە. کالترۆپ یەکەم دەرکەوتنی لەسەر شانۆ لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا ئەنجامدا. یەکەم فیلمی فیلمی The Gay Lord Quex بوو کە لە ساڵی ١٩١٧ بڵاوکرایەوە، لە هەمان ساڵدا وەک کارەکتەری سەرەکی لە میوزیکاڵی سەرکەوتووی The Boy ڕۆڵی گێڕا. پاشان لە نێوان ساڵانی ١٩١٦ بۆ ١٩٤٠ لە ٦٣ فیلمدا بەشداری کردووە، کە پێنج فیلمی دەرهێنانی ئەلفرێد هیچکۆک بووە. لە شاری ئیتۆن لە ویلایەتی بێرکشایر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد لەکاتێکدا خەریکی وێنەگرتنی فیلمی Major Barbara (1941) بوو.