
7 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
گۆنگ لی، ئەکتەری سینەمایی سەنگافورە و لە دایکبووی چینە. گۆنگ بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی هاوکارییەکی نزیک لەگەڵ دەرهێنەری چینی ژانگ یمۆ بووە ناوبانگێکی نێودەوڵەتی و شانازیی بەوە دەکرێت کە یارمەتی هێنانی سینەمای چینی بۆ ئەوروپا و ئەمریکا دەدات. دوو جار خەڵاتی کەروێشکی زێڕین و خەڵاتی سەد گوڵ و هەروەها خەڵاتی کامێرای بەرلینال، جامی فێستیڤاڵی کان، دەستەی نیشتمانی پێداچوونەوە، خەڵاتی بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی نیویۆرک و جامی ڤۆڵپی پێبەخشراوە. لە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ بازرگانی سەنگافوری ئۆی هۆ سۆنگ هاوسەرگیری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ بووەتە هاووڵاتی سەنگافوری.