
14 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد. جەیسن سێربۆن لە ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧ لە دایکبووە، ئەکتەرە لە شاری یۆنکەرز لە ویلایەتی نیویۆرک. لە تەمەنی ٤ ساڵیدا دەستی بە نواندن کرد، لە ڕیکلامێکی فیلمی شەقامی کونجیدا دەرکەوت. لە تەمەنی ٧ ساڵیدا گرێبەستی لەگەڵ دەزگای مۆدێلکردنی فۆرد لە شاری نیویۆرک واژۆ کرد، دواتر جەیسن لە کلیپی "شەوی بێدەنگ"ی بۆن جۆڤیدا دەرکەوت، هەروەها کارەکتەری سەرەکی لە کلیپی گۆرانی "لوکا"ی سۆزان ڤیگادا دەرکەوت. لە قوتابخانەی ئامادەیی دڵی پیرۆز و کۆلێژی کۆنکۆردیا لە نیویۆرک خوێندوویەتی و بڕوانامەی لە بایۆلۆجی وەرگرتووە. دوای تەواوکردنی کۆلێژ دەستی بە کاری نواندن کردەوە. زۆرترین جار بەهۆی ڕۆڵی جاکی ئەپریل جونیۆر لە زنجیرە بەناوبانگەکەی HBO بەناوی The Sopranos دیارە. هەروەها سێربۆن لە فیلمی کلۆڤەرفیڵددا ڕۆڵی ئەفسەرێکی پۆلیسی نیویۆرک بینیوە.