
0 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
ڕۆبێرت لویس (١٩٠٩ – ١٩٩٧) ئەکتەر، دەرهێنەر، مامۆستا، نووسەری ئەمریکی و دامەزرێنەری ستۆدیۆی ئەکتەرەکان لە نیویۆرک لە ساڵی ١٩٤٧. جگە لە دەستکەوتەکانی لە برۆد وەی و هۆلیوود، گەورەترین و درێژخایەنترین بەشداریی لویس لە شانۆی ئەمریکیدا ڕەنگە ئەو ڕۆڵە بێت کە وەک یەکێک لە پێشەنگترین مامۆستاکانی نواندن و دەرهێنان لە سەردەمی خۆیدا بینیویەتی. لایەنگری سەرەتایی سیستەمی ستانیسلاڤسکی تەکنیکی نواندن بووە و ئەندامی دامەزرێنەری شانۆی گروپی شۆڕشگێڕی نیویۆرک بووە لە ساڵانی ١٩٣٠دا. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا سەرۆکی بەشی نواندن و دەرهێنانی قوتابخانەی درامای یێڵ بووە.