
1 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
ماکسیم مۆنگوژوکۆڤیچ مونزوک (بە ڕووسی: Макси́м Монгужу́кович Мунзу́к؛ ١٥ی ئەیلوولی ١٩١٢ ⟨لە سەر حساباتی تر، ٢ی ئایاری ١٩١٠⟩ – ٢٨ی تەمموزی ١٩٩٩ لە شاری کیزیل، تایڤا، ڕووسیا) ئەکتەرێکی توڤانی بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی… شانۆی ناوچەیی توڤا. زیاتر بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی دێرسو ئوزالا لە دەرهێنانی ئاکیرا کورۆساوا ناسراوە. ماکسیم مونزوک کەسێکی هەمەلایەنە و داهێنەر بوو. ئەکتەر، دەرهێنەر، گۆرانیبێژ، کۆکەرەوەی فۆلکلۆری مۆسیقا، ئاوازدانەر و مامۆستا بووە. ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆڵی جۆراوجۆرترین کارەکتەرەکانی گێڕاوە و شانۆی میوزیک-درامای توڤانی دەرهێناوە. نازناوی هونەرمەندی گەلی RSFSR و ASSRی توڤانی پێبەخشرا، هەروەها خەڵاتی دەوڵەتی کۆماری توڤای پێبەخشرا.