
0 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
سیمۆن بیوفۆی لە دایکبووی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦، سیناریۆنووسێکی بەریتانییە. لە شاری کیگلی لە ویلایەتی وێست ڕایدینگی یۆرکشایر لەدایکبووە، لە قوتابخانەی ماڵسیس لە کرۆس هیڵز و قوتابخانەی گرامەری ئێرمیستێد و قوتابخانەی سێدبێرگ خوێندوویەتی، لە کۆلێژی سانت پیتەر لە ئۆکسفۆرد ئینگلیزی خوێندووەتەوە و لە زانکۆی هونەر بۆرنمۆس دەرچووە. لە ساڵی ١٩٩٧ پاڵێوراوی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی ڕەسەنی فیلمی The Full Monty بەدەستهێنا. دواتر خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠٠٩ی بەدەستهێنا بۆ باشترین سیناریۆی وەرگێڕدراو بۆ فیلمی Slumdog Millionaire هەروەها خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی بافتای بەدەستهێنا.