
1 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
کیریل سیمیۆنۆڤیچ سێرێبرینیکۆڤ (بە ڕووسی: Кирилл Семёнович Серебреннников؛ لەدایکبووی ٧ی ئەیلوولی ١٩٦٩؛ ڕۆستۆڤ ئۆن دۆن) دەرهێنەری شانۆ و فیلم و دیزاینەری شانۆی ڕووسییە. لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بەڕێوەبەری هونەری سەنتەری گۆگۆڵ لە مۆسکۆ بووە. ناوبراو وەک یەکێک لە دەرهێنەرە پێشەنگەکانی شانۆ لە ڕووسیا وەسف کراوە. سێرێبرینیکۆڤ لە شاری ڕۆستۆڤ ئۆن دۆن لە SFSRی ڕووسی لەدایک بووە، باوکێکی جولەکە و دایکی ئۆکراینییە. لە ساڵی ١٩٩٢ لە زانکۆی ویلایەتی ڕۆستۆڤ بە پسپۆڕی فیزیا دەرچووە. سێرێبرینیکۆڤ پێش یەکەم دەرهێنانی لە ساڵی ١٩٩٤دا هیچ خوێندنێکی فەرمی شانۆی نەبووە. لە ساڵی ٢٠٠١ یەکەم بەرهەمی خۆی لە مۆسکۆ نمایش کرد. سێرێبرینیکۆڤ بەرهەمی درامای لە شانۆی چێخۆف مۆسکۆ، شانۆی نیشتمانی لاتڤیا، شانۆی گەلان نمایش کردووە. چالاک بووە لە بەرهەمەکانی نمایشکردنی ئۆپێرا بۆ شانۆی مارینسکی، و شانۆی بۆلشۆی لە ڕووسیا، هەروەها دەرهێنەری شانۆ و دیزاینەری بالێ و کۆمیش ئۆپەر بەرلین و ئۆپێرا شتوتگارت بووە لە ئەڵمانیا. سێرێبرینیکۆڤ یەکێکە لە بەڕێوەبەرە هونەریەکانی فێستیڤاڵی خاک لە مۆسکۆ. لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە مامۆستای قوتابخانەی شانۆی هونەری مۆسکۆیە، کە پۆلێکی ئەکتەر و دەرهێنەری هەیە. فیلمەکانی لە فێستیڤاڵی فیلمی کان، فێستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ، فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆما و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی وارشۆ نمایش کراون کە فیلمەکەی ڕۆژی یوری خەڵاتی گەورەی وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠١٢ وەک بەڕێوەبەری هونەری سەنتەری گۆگۆڵ دەستنیشانکرا. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧، شوقەکەی سێرێبرینیکۆڤ و دامەزراوەکانی سەنتەری گۆگۆڵ لەلایەن دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاساوە هەڵیانکوتایە سەریان لە پەیوەندی لەگەڵ گەندەڵییەکی گوماناوی لە ستۆدیۆی حەوتەم، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و لەلایەن سێرێبرینیکۆڤەوە دامەزراوە. لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ تۆمەتێک لە دژی سێرێبرێنکۆڤ تۆمار نەکراوە، هەندێک لە کەسایەتییە ڕۆشنبیرییە دیارەکانی ڕووسیا، هەڵکوتانە سەر شوقەکەی کە بانگەشەی بۆ کرابوو، وەک ئاماژەیەکی سیاسییان زانی، ئەمەش سێرێبرینیکۆڤ و کەسانی دیکەیان لە ڕەخنەگرتن لە حکومەت بێهیوا کرد. (سێربرینیکۆڤ ڕەخنەی لە لکاندنی کریمیا لەلایەن ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٤ گرتبوو و قسەی کردبوو بۆ پشتگیریکردن لە کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی ڕووسیا.) لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٧، سێرێبرێنیکۆڤ لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا دەستبەسەر کرا، گومانی ئەوەی لێکرا کە پلانێکی ساختەکاریی داڕشتبێت کە ستۆدیۆی حەوتەم لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٤ لە حکومەتی ڕووسیا وەریگرتبوو بڕیارێک کە لەلایەن هیومان ڕایتس وۆچەوە ئیدانە کرا، سێرێبرینیکۆڤ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا سزا درا و غەرامە کرا و سزای هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا. سەرەڕای ئەوەی سێرێبرینیکۆڤ لە ڕووسیا لە زیندانێکی ماڵەوەدا بوو، بەڵام لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە شاری هامبۆرگ.