
12 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد ناتان لۆک وێست لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٨ لە دایکبووە، ئەکتەرێکی ئەمریکییە. وێست لە شاری ئەنکۆرەیج لە ویلایەتی ئەلاسکا لەدایکبووە. پێشتر لە تەمەنی هەرزەکاریدا گۆڵپارێزی هۆکی بووە بۆ یانەی جونیۆر ئەی پلایمۆس وەیلەرز لە خولی هۆکی ئۆنتاریۆ. ناتان لە قوتابخانەی ئامادەیی سێرڤیس لە ئەنکۆرەیج دەرچووە و لەوێ وەک پاشای ئاهەنگی دەرچوون هەڵبژێردرا. وێست سێ تاتۆی هەیە: لۆگۆی NHL لەسەر قۆڵی، خۆر لەسەر پشتی، تاتۆی مارڤین مەریخی لەسەر سەرەوەی ڕانی. لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٠٢ لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی چایلەر لی هاوسەرگیری کردووە و پێکەوە سێ منداڵیان هەیە. دوای ئەوەی پێکەوە کاریان لەسەر سێتی فیلمی 7th Heaven یەکتریان کرد. یەکەم منداڵیان کوڕێکیان بەناوی (نۆح وایڵد وێست) لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٣ لەدایک بووە، منداڵی دووەمیان کە کچێکە بەناوی تایلین لی وێست لە ئەیلوولی ٢٠٠٦ لەدایک بووە، منداڵی سێیەمیان کە کچێکی دووەمیان بەناوی ئەنیستۆن کای وێست لە ٧ی ئایاری ٢٠٠٩ لەدایک بووە، زاوای ئەو کچە ئەکتەرە کریستوفر خەیمان لییە. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا ناتان وێست، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.