
0 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
لیۆن ماتۆت (٥ی ئازاری ١٨٨٦، ڕۆباکس، نۆرد پاس دی کالی - ٦ی ئازاری ١٩٦٨، لە پاریس) ئەکتەری سینەمایی و دەرهێنەری فیلمی فەرەنسی بووە کە ڕەنگە بە ڕۆڵی ئێدمۆند دانتێس لە زنجیرە فیلمی The Count of Monte Cristo لە ساڵی ١٩١٨ ناسرابێت. لە فیلمی بێدەنگی Coeur fidèle لە ساڵی ١٩٢٣ دەرکەوت کە لە دەرهێنانی ژان ئیپشتاین بوو. لە نزیکەی ٦٠ فیلمدا ڕۆڵی گێڕاوە کە زۆربەیان لە فیلمی بێدەنگدا لە نێوان ساڵانی ١٩٠٦ بۆ ١٩٣٩. لە ساڵی ١٩٢٧ بووەتە دەرهێنەر لەکاتێکدا هێشتا لە چەندین فیلمدا بەشداری کردووە و لە ساڵی ١٩٥٣ خانەنشین بووە و زیاتر لە ٢٠ فیلمی دەرهێناوە.