
50 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
کوێسی ئەمیاو لە ٢٤ی ئابی ١٩٧٥ لە شاری کیتچنەر لە ویلایەتی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، ئەکتەرێکی کەنەدییە و بە ڕەچەڵەک غانایە. بە ڕۆڵەکانی لە فیلمەکانی وەک کاپۆت (٢٠٠٥)، پیاوی پۆڵا (٢٠١٣)، سکۆبی دوو ٢: ئەهریمەنە ئازادکراوەکان (٢٠٠٤)، و تەنیا لە تاریکیدا (٢٠٠٥) ناسراوە. لە تەلەفزیۆنەکاندا لە فیلمەکانی Legends of Tomorrow، Once Upon a Time، Fringe، Psych، Supernatural، Stargate Atlantis و The A-Team بەشداری کردووە. لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا شانۆ و زانستە سیاسییەکانی خوێندووە و لە ماوەی خوێندنیدا دەستی بە کاری نواندن کردووە. خێزانەکەی خەڵکی غانایە و سەر بە هۆزی ئەشانتی.