
16 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
ڕیمۆند سانتیاگۆ لە ١٥ی حوزەیرانی ١٩٨٤ لە شاری ساوس برۆنکس لە ویلایەتی نیویۆرک لەدایکبووە، ئەکتەرێکی ئەمریکییە و بە ڕەچەڵەک پورتوگالییە. سانتیاگۆ لە ساڵی ٢٠٠٢ لە قوتابخانەی ئامادەیی فیۆرێلۆ ئێچ لاگواردیا بۆ هونەر لە شاری نیویۆرک دەرچووە. لە فیلمی Meet the Fockers ڕۆڵی خۆرخی ڤیلالۆبۆسی گێڕاوە، هەروەها ڕۆڵی بچووکی لە فیلمەکانی Dirty Deeds لە ساڵی ٢٠٠٥ و Accepted لە ساڵی ٢٠٠٦دا هەبووە. هەروەها ڕۆڵی برای میشێل ڕۆدریگێز، تاینی گوزمان لە فیلمی Girlfight لە ساڵی ٢٠٠٠، ڕۆڵی لاردۆ لە فیلمی Endless Bummer لە ساڵی ٢٠٠٩ و ڕۆڵی ئەلبێرتۆ لە فیلمی Suburban Gothic ڕۆڵی بینیوە. هەروەها لە فیلمی The Sasquatch Dumpling Gang لە ساڵی ٢٠٠٦، شانبەشانی جەستن لۆنگ و لە فیلمی American Son شانبەشانی نیک کانۆن ڕۆڵی گێڕاوە. هەروەها لە فیلمی In Time لە ساڵی ٢٠١١ بەشداری کردووە. سانتیاگۆ لە ئەڵقەکانی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی My Name is Earl، Crossing Jordan، Law & Order: LA و Dexter بەشداری کردووە. لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی ئاش vs.