
12 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
ژان کلۆد لیوێر، یان بە سادەیی ژان کلۆد، یاریزانێکی ئەمریکییە و پێشتر یاریزانێکی کیک بۆکسێنی کێشی قورس بووە. شەش جار پاڵەوانی جیهانی بووە، لە چوار ڕێکخراوی جیاوازدا نازناوی بەدەستهێناوە، لە شانزە شەڕی نازناوی جیهانیشدا بەشداری کردووە. خاوەنی سەرکەوتنی بەرچاوە لە ڕۆب کامان و تۆماس کوچارزێڤسکی لە K-1. لە دوای خانەنشینبوونی لە شەڕکردن، لیوێر لە ژمارەیەک فیلمدا وەک ئەکتەر و پیاوی ستۆنت بەشداری کردووە، لەنێویاندا فیلمی بێ ترس لە دەرهێنانی جێت لی.[14] هەروەها ڕاهێنەرە لە ئەکادیمیای کیک بۆکسینگی ئەمریکی.