
1 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
لە ساڵی ١٩٤٠ فرانسیس بەرەو هۆلیوود بەڕێکەوت بۆ ئەوەی دەست بە کاری نواندن بکات. سەرەتا پلانەکانی بەهۆی جەنگی جیهانی دووەمەوە پچڕا، لەو ماوەیەدا لە مەفرەزەی پزیشکی کەتیبەی تۆپخانەی مەیدانی ٤٩، فیرقەی حەوتەمی پیادە خزمەت دەکات. ڕۆڵی بچووکی لە چەندین فیلمدا بینیوە لە کۆتاییەکانی چلەکانەوە تا سەرەتای حەفتاکان. لە ساڵی ١٩٥٩ فرانسیس هاوبەشی لەگەڵ ئەنتۆنی کاردۆزا کە پیشەی لێهەڵگر بوو پێکهێنا و پێکەوە سێ فیلمیان دروست کرد: دڕندەی یوکا فلاتس (١٩٦١)، غەواسەکانی ئاسمان (١٩٦٣) و ناوچەی سووری کوبا (١٩٦٦). فرانسیس فیلمەکانی نووسی و دەرهێنانی بۆ کردووە، کاردۆزا ئەرکی بەرهەمهێنانی فیلمەکانی ئەنجامداوە.