
جۆناسان کاپلان ، بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری فیلمی ئەمریکی، ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٤٧ - ١ی ئابی ٢٠٢٥. کاپلان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەدایک بووە. کوڕی ئاوازدانەری فیلم سۆل کاپلان و ئەکتەری ناوداری ئەمریکی فرانسیس هێفلین بووە؛ کوڕەزای ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ڤان هێفلین. برای خانمە ئەکتەرەکان نۆرا هێفلین و مادی کاپلان بووە. فیلمی The Accused (1988)، یەکەم ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری خانمە ئەکتەر جۆدی فۆستەر بەدەستهێنا و لە سی و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ورچی زێڕین. کاپلان 5 پاڵێوراوی ئیمی بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی ER. کاپلان لە ساڵی ١٩٨٤ کلیپی ڕۆد ستیوارتی بۆ فیلمی "Infatuation" دەرهێنا.
2 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن