0 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
سوسومو هیراساوا لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٥٤، ئاوازدانەری مۆسیقای ژاپۆنییە، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە کارەکانی لە فیلمی Berserk (١٩٩٧) و چەندین ئەنیمی ساتۆشی کۆن ناسراوە. سوسومو هیراساوا لە قوتابخانەی سەرەتایی دەستی بە دروستکردنی مۆسیقا کردووە، گیتاری کارەبایی هەڵگرتووە. لە ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە تیپی ڕۆکی پێشکەوتووەوە کرد، ماندراک، دواتر ناوی ماندراک گۆڕدرا بۆ P-Model بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕەوتی مۆسیقای ژاپۆن لەو کاتەدا بگونجێت. لە ژاپۆن سوسومو هیراساوا زیاتر بەهۆی کارەکانی لە فیلمی P-Model ناسراوە. سوسومو هیراساوا لە ساڵی ١٩٨٩ دەستی بە کاری تاکە کەسی کردووە، نووسەری مانگا کێنتارۆ میورا کە هەواداری سوسومو هیراساوایە، داوای لێکردووە یارمەتی بدات لە ئاوازدانانی ئەنیمەی بێرسێرک لە ساڵی ١٩٩٧.