
2 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
ڤیک دامۆن لەدایکبووی ڤیتۆ ڕۆکۆ فارینۆلا لە نیویۆرک، ١٢ی حوزەیرانی ١٩٢٨، گۆرانیبێژ و وەرزشکاری ئەمریکییە. باوکی کارەباچی بووە؛ و دایکی وانەی پیانۆی دەگوتەوە. ئامۆزای ئەو خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژ دۆریتا مۆرۆ بوو. دامۆن بە ئیلهام وەرگرتن لە گۆرانیبێژی دڵخوازەکەی، فرانک سیناترا، دەستی کرد بە وەرگرتنی وانەکانی دەنگی. تا ناوەڕاستی ساڵی ١٩٤٧ دامۆن گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای مێرکوری ڕیکۆردز واژۆ کردبوو. یەکەم بەرهەمی بەناوی "I Have But One Heart" گەیشتە پلەی حەوتەمی چارتی بیلبۆرد. "تۆ دەیکەیت" گەیشتە هەمان لوتکە. بەدوای ئەمانەدا کۆمەڵێک گۆرانی دیکەی بەناوبانگ هاتنە ئاراوە. لە ساڵی ١٩٤٨ بەرنامەی ڕادیۆیی هەفتانەی تایبەتی خۆی بەدەستهێنا بە ناوی شەوی شەممە سێریناد. لە ساڵی ١٩٥١ دامۆن لە دوو فیلمدا دەرکەوت کە بریتین لە فیلمی The Strip و Rich, Young and Pretty. لە ساڵی ١٩٥١ تا ١٩٥٣ لە سوپای ئەمریکادا خزمەت دەکات، بەڵام پێش ئەوەی بچێتە ناو خزمەتەکەوە ژمارەیەک گۆرانی تۆمارکردووە کە لەو ماوەیەدا بڵاوکراونەتەوە. دوای جێهێشتنی خزمەتەکە، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ئیتاڵی پیێر ئەنجێلی (ئانا ماریا پیرانجێلی) کرد، لە ساڵی ١٩٥٤ دوو فیلمی دیکەی دروستکرد کە بریتین لە قووڵایی دڵم و ئەتینا. هەروەها لە ساڵی ١٩٥٤دا هەندێک لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی میڵتۆن بێرلی وەک میوان بەشداری کردووە، پێنج جار هاوسەرگیری کردووە؛ جگە لە پیر ئەنجێلی هەروەها بۆ ئەکتەر و گۆرانیبێژ دیاهان کارۆل.