
0 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
پاوێل ئیدێلمان لەدایکبووی ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٥٨، سینەماکارێکی پۆڵەندییە و خەڵکی شاری لۆدزە، بە هاوکارییەکانی لەگەڵ دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی ڕۆمان پۆلانسکی و ئەندرێس واجدا ناسراوە. لە ساڵی ٢٠٠٢ لە خەڵاتی فیلمی ئەوروپی بەهۆی کارەکانی لە فیلمی پیانۆژەن وەک باشترین سینەماتۆگرافەری ئەوروپی دەستنیشانکرا، هەروەها خەڵاتی سیزاری بۆ باشترین سینەماتۆگرافی بەدەستهێنا. بۆ هەمان فیلم پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار و بافتا. هەروەها پاڵێوراوی دەستکەوتی نایابی لە سینەماکاریدا لە کۆمەڵەی سینەماکارانی ئەمریکی بۆ فیلمی ڕەی وەرگرتووە. فیلمەکانی لە پۆڵەندا و دەرەوەی پۆڵەندا.