
1 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
یانوس زاۆرسکی لەدایکبووی ١٩ی ئەیلوولی ١٩٤٧، دەرهێنەری فیلم و سیناریست و ئەکتەری پۆڵەندییە، نوێنەری سینەمای دڵەڕاوکێی ئەخلاقی ، ڕەوتی سینەمای پۆڵەندییە. زاۆرسکی زیاتر دەرهێنانی درامای دەروونی و کۆمیدی و زنجیرە تەلەفزیۆنیەکانی کردووە. زاۆرسکی لە ساڵی ١٩٦٩ قوتابخانەی نیشتمانی فیلمی لە شاری لۆدز دەرچووە، لە ساڵی ١٩٧٠ یەکەم دەرهێنەری فیلمی تاکەکەسی خۆی ئەنجامدا، لە ساڵی ١٩٨٧ زاۆرسکی وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵگە فیلمەکانی پۆڵەندا هەڵبژێردرا. هەروەها بەڕێوەبەری هونەری گروپی فیلمی "دۆم" بووە (لە ساڵی ١٩٨٨ەوە)، ئەندامی لیژنەی سینەماکاری بووە (١٩٨٧-١٩٨٩)، سەرۆکی لیژنەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بووە (١٩٩١-١٩٩٢)، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی پەخش و تەلەفزیۆنی ڕادیۆیی ، ئەندامی ئەکادیمیای فیلمی ئەوروپا بووە.