
9 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
سالڤاتۆر مینێۆ جونیۆر (١٠ی ژانویەی ١٩٣٩ - ١٢ی شوباتی ١٩٧٦) ئەکتەر و گۆرانیبێژ و دەرهێنەری ئەمریکی بووە. بە ڕۆڵی جۆن "ئەفلاتون" کراوفۆرد لە فیلمی درامای یاخی بێ هۆکار (١٩٥٥) ناسراوە، کە بووە هۆی پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت. هەروەها مینێۆ لە فیلمەکانی وەک تاوان لە شەقامەکان، زەبەلاح (هەردووکیان ١٩٥٦)، دەرچوون (١٩٦٠) ڕۆڵی گێڕاوە، کە بۆ ئەم فیلمە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەستهێناوە و دووەم پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرتووە، درێژترین ڕۆژ (١٩٦٢)، هەڵاتن لە هەسارەی مەیمونەکان (١٩٧١). وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Sal Mineo، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.