
22 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
هیزەر بێرنز لەدایکبووی ٧ی نیسانی ١٩٧٥، ئەکتەری ئەمریکییە، بە ڕۆڵی شاجوانی ڕۆد ئایلەند شێریل فرایزەر ناسراوە لە فیلمی Miss Congeniality لە ساڵی ٢٠٠٠ و بەدواداچوونی فیلمی Miss Conngeniality 2: Armed and Fabulous لە ساڵی ٢٠٠٥. بێرنزی لە شاری شیکاگۆ لە ویلایەتی ئیلینۆیس لەدایکبووە. جیم بێرنزی باوکی یاری باسکە بۆ یانەی شیکاگۆ بولز دەکرد. هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئەجای نایدو کردووە. دەرچووی قوتابخانەی هونەری تیش لە زانکۆی نیویۆرکە. بێرنز لەگەڵ ساندرا بولۆک لە ژمارەیەک فیلمدا بەشداری کردووە، لەوانە شاجوانی کۆنجینیالیتی (2000)، ئاگاداری دوو هەفتە (2002) و شاجوانی کۆنجینیالیتی 2: چەکدار و ئەفسانەیی (2005). لەم دواییانەدا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی What's Your Number؟ (2011)، ڕۆڵێکی دووبارەبووەوەی هەبووە لە بەرامبەر زاکی گالیفیناکیس لە زنجیرەی HBO Bored to Death و ڕۆڵی تریش دەگێڕێت لە زنجیرە وێبی ئەمازۆن Sneaky Pete (2017).