
1 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
ڤیکا لە ١٣ی ئابی ١٩٧٤ لە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لەدایک بووە. لە قۆناغی سەرەتاییدا لە شمشێربازی و فیزیا و بیرکاریدا سەرکەوتوو بوو. لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لەلایەن سکاوتێکی مۆدێلەوە سەرنجی دراوە و کۆتایی هەفتەکانی لە وێنەگرتن بەسەر دەبرد. دواتر براوەی پێشبڕکێی جوانکاری شاجوانی هەرزەکارانی مۆسکۆ بوو. دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، پسپۆڕی سیستەمی کارەبایی بینایی لە کۆلێژێکی سیبیریا بەدەستهێنا. بەهۆی ئەوەی لە خوێندنی ئەکادیمی ناڕازی بوو، بڕیاریدا لەبری ئەوە کاری مۆدێل بکات و بەرەو بوداپێست بەڕێکەوت. دواتر چوار ساڵ کاری مۆدێل و گەشتکردن بە هەموو جیهاندا بەسەر برد. لە ساڵی ١٩٩٦ هاتە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بۆ ئەوەی کاری ئەکتەری پۆرنۆگرافی بکات.