
7 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
ئەلیساندرا کۆرین ئەمبرۆسیۆ لەدایکبووی ١١ی نیسانی ١٩٨١، مۆدێلێکی بەڕازیلییە. ئەمبرۆسیۆ بە کارەکانی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیکتۆریا سیکرت ناسراوە و وەک یەکەم وتەبێژی هێڵی "PINK"ی کۆمپانیاکە هەڵبژێردرا. ئەمبرۆسیۆ لە ئێستادا یەکێکە لە فریشتەکانی ڤیکتۆریا سیکرت و مۆدێلی بۆ براندەکانی وەک نێکس و ئارمانی ئێکسچەنج و کریستیان دیۆر و ڕالف لۆرن کاری کردووە.