0 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
خولیۆ سۆلۆرزانۆ فۆپا بەرهەمهێنەر و نووسەر و دەرهێنەرە و خەڵکی شاری مەکسیکۆیە. ژیانی پیشەیی ئەو زیاتر لە دەوری ڕێکخستن و بەرهەمهێنانی بۆنە کولتووری و هونەرییە نێودەوڵەتییەکان بووە. چەندین فێستیڤاڵی هونەرە نمایشییەکانی سازکردووە، لەنێویاندا "فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کولتووری کاریبی" و "مافی مرۆڤ بۆ ڕوانگەی هونەری و کولتووری". بەرهەمهێنەر و بەڕێوەبەری هونەری چەندین تۆمار و نووسەر و دەرهێنەری زۆرێک لە بەرنامەی ڕادیۆیی بووە، هەروەها بەرهەمهێنەری دوو فیلمی درێژ بووە بە ناوەکانی “کابیزا دی ڤاکا” و “کرۆنۆس”. لە ساڵی ٢٠٠٠ یەکەم کەسی ئەمریکی لاتین بوو کە وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ هونەرە نمایشییەکان دەستنیشانکرا. دایکی، ئالاید فۆپا، فێمینیست، شاعیر، ڕەخنەگری هونەر و مامۆستای زانکۆ، لە ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠ لەلایەن سوپای گواتیمالاوە ڕفێندرا و بێسەروشوێنکرا.