
ئەلێکساندرا جۆنز (لەدایکبووی ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٦) بەرھەمھێنەری فیلمی دۆکیومێنتاری و ئەکتەری پێشووی ئەمریکییە. جۆنز بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ھونەرە جوانەکان لە قوتابخانەی تیش بۆ ھونەرەکان لە زانکۆی نیویۆرک بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٢، جۆنز بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای جیگسۆ پرۆداکشنزی بۆ دەرھێنەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار ئەلێکس گیبنی دەکرد و سەرپەرشتی لایەنەکانی پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٢، جۆنز خەڵاتی ھاوڕێیەتی بەرھەمھێنانی ھاوبەشی ئەتڵەسی ی لە پڕۆژەی فیلمسازانی سەربەخۆ وەرگرت. جۆنز سەرۆکایەتی کۆمپانیای بەرھەمھێنانی سپێشەڵ پڕۆجێکتس دەکات. ستێفانی خوشکی جۆنزیش لە بواری فیلمدا کار دەکات. ستێفانی دەرھێنان و وێنەگرتنی دۆکیومێنتاریی دابڵتایمی لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەنجامدا، کە ئەلێکساندرا وەک بەرھەمھێنەر تێیدا کاری کردووە.
2 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن