
0 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
یڵماز دورو ، ئەکتەر، بەرهەمهێنەر، دەرهێنەر، سیناریۆنووس و سەماکاری تورک، لە دایکبووی ٨ی ئابی ١٩٢٩، ئەدەنە - ٢ی ئازاری ٢٠١٠، ئەستەنبوڵ . دورو کە لە ساڵی ١٩٤٤ بە ئۆپێرێتای "دەنگ" دەستی بە کاری هونەری کردووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک وەک سەماکاری پیشەگەر کاردەکات، لە ساڵی ١٩٥٤ دەستی بە نواندن کردووە. هاوسەرگیری لەگەڵ نیلوفەر ئایدان کردووە . چووە ئەمریکا و فێری سەما دەکات. لەوێ ڕاهێنانی سینەما و تەلەفزیۆنی وەرگرتووە و دوای گەڕانەوەی بۆ تورکیا کۆمپانیایەکی بە ناوی تورا فیلم دامەزراندووە و دەستی کردووە بە دەرهێنان و بەرهەمهێنان. لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی فیلمی سۆڤیەت کاریان کردووە. سیناریۆی نووسیوە. لە ژیانی هونەریدا مۆسیقای بۆ سێ فیلم ئامادە کردووە.