
0 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
ئەکتەری لوبنانی-تورک، لە ١ی شوباتی ١٩٤٠ لە بەیروت لەدایک بووە. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەرکەوتووە و لە چەند فیلمێکدا ڕۆڵی گێڕاوە. لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٧٥ لە هونەر خانەنشین بووە و کۆچی کردووە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە زنجیرەی دووایک یا دوویک دەرکەوت کە ئەسعەد ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕا. وە هەروەها بەرنامەی تەلەفزیۆنی شەباب ٧٣. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٣ کۆچی دوایی کردووە.