
0 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
ئیلیا سلێمان دەرهێنەر و ئەکتەری فیلمی فەلەستینییە. ئەو بە فیلمی دەستێوەردانی ئیلاهی لە ساڵی ٢٠٠٢ (بە عەرەبی: يد إلهية) ناسراوە، کە تراژیدیایەکی مۆدێرن لەسەر ژیان لە ژێر داگیرکاری لە فەلەستین کە خەڵاتی دەستەی سوێندخواردن لە فێستیڤاڵی فیلمی کان لە ساڵی ٢٠٠٢دا بەدەستهێنا. زۆرجار شێوازی سینەمایی سولەیمان بەراورد دەکرێت بە شێوازی سینەمایی جاک تاتی و باستەر کیتۆن، بەهۆی یارییە شیعرییەکەی نێوان "بورلێسک و وریایی". هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانیبێژ و ئەکتەری لوبنانی یاسمین حەمدان کردووە.