
1 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
نەنێه ماریان کارلسۆن، لە دایکبووی ١٠ی ئازاری ١٩٦٤، زیاتر بە نەنێه چێری ناسراوە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر، ڕاپەر، ناوبەناو دیجیی و پەخشکەری سویدییە. کاری مۆسیقای لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە لەندەن دەستی پێکردووە، لە گەنجیدا لە ژمارەیەک تیپی پانک و پۆست پانکدا بەشداری کردووە، لەوانە تیپی سلیتس و ڕیپ ڕیگ + پانیک. چێری پێنج ئەلبوومی ستۆدیۆیی لەژێر ناوی خۆیدا بڵاوکردۆتەوە، دوو خەڵاتی بریتی بەدەستهێناوە، خەڵاتی مۆسیقای ئێم تی ڤی ئەوروپا (لەگەڵ یوسو ندۆر) و هەروەها پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی گرامی.