
7 لەمانە لە KRD WATCH بەردەستن
گریگۆری ئۆین پاول لەدایکبووی ١٣ی ئایاری ١٩٥٤، ستۆنتمان و ڕێکخەری ستۆنت و ئەکتەر و دەرهێنەری یەکەی دووەمی بەریتانییە و پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئیمی بەهۆی کارەکانی لە فیلمی Band of Brothers. هەروەها بە کارەکانی لە فیلمە هیندییەکان ناسراوە. هەروەها ڕێکخەری ستۆنت بووە بۆ هەر هەشت فیلمی هاری پۆتەر و فیلمی Avengers: Age of Ultron. پاول لە پێنج دەیەی ڕابردوودا کاری لەسەر چەندین فیلمی جۆراوجۆر کردووە، لەوانە - فیلمەکانی بۆند، چەتەی دەریایی کاریبی، لۆرد ئۆف زە ڕینگز، پاسەوانی جەستەی هیتمان، خێرا و توڕە، تۆڵەسەندنەوە، سوپەرمان، ئیندیانا جۆنز، و هاری پۆتەر.